ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی سیاسەتی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر سیاسەت و ڕێسا پێشنیارکراوەکان و گۆڕینی ئەو سیاسەت و ڕێسایانەی وا ھەیە بەکاردەگیرێ. ئەگەر دەتانەوێ شتێکی نوێ پێشنیار بکەن کە سیاسەت یان رێسا نییە، تکایە بەشی پێشنیارەکان بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣


نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان

ئەمەوێت بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا و نوێکارییەک بەسەر سیاسەتەکان بکەم، لەگەل ئەوەی ویکیپیدیا پێشدەکەوێت پێویستی بە بەدواداچوون و نوێگەریش دەبێت، ئەگەر ئێوە ڕەزامەندی خۆتانم پێ بدەن دەکرێ چەن بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا بکەم بەسەر سیاسەتەکان و دواتر ئەنجامەکەی لێرە دادەنێم سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئەمە شتێکی باشە، بەڵام پێم باشە پێش کارەکە بەوردی باسی بکەیت کە چی دەکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان گوونجاندنی لەگەڵ ئێستا و داھاتوویەکی نزیکی ویکیپیدیای سۆرانی کە لەگەڵ مۆدێرن بگونجێت، ھەنێک لە بەشەکانی ویکی کۆنە پێویستە نوێ بکرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٤٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تەواو بۆم ڕوون نییە کە چۆن کارەکە دەکەیت، بەڵام دڵنیام کە شتی باش دەکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ متمانەکردن نوێکارییەکان دەھێنمە ئێرە ئەوکات ھەرچیتان بەدڵ نەبوو پووچەڵی دەکەینەوە، ئێستا چاوەڕێی دەنگی ئەوانی ترم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سپاس بۆ متمانە کردن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پشتگیری

دژایەتی

لێدوانەکان

پشتگیریم تاکەکەسییم پێدایت بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت (دوای وەرگرتنی پشتگیری کۆمەڵگا)، ئەگەر چەند نموونەیەکیش لە کارەکانت دابنێی تاکوو سەیربکرێت ئەوا باشتر دەبێت. لە ئێستادا ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەهەوڵی ئەوەدایە کە ڕێسایەکی گشتگیر و بنچینەیی لە ژێرناوی (Universal Code of Conduct) بچەسپێنێت کە لە داهاتوودا لەسەرمانە وەرگێڕان بۆ ئەوانیش بکەین. لەکاتی هاتنە کایەی ئەو باسە ئەوا ئاگادارت دەکەمەوە کە لە وەرگێڕانی ئەم یاسایانەش بەشداربیت ئەوا شتێکی باش دەبێت. لە ئێستادا یاساکان لە قۆناغی پێداچوونەوە و وەرگرتنی بۆچوونە جیاوازەکانە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بەڕێز @Kushared، وە بەڵێ پێشووتر کارم کردووە لەسەر سیاسەتەکان، سەیری ((ئێرە بکە)) چۆتە ئەرشیڤ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان: ئەم کارە بەم شێوەیە ناکرێت، ئاماژەت بە ھیچ نەداوە کە پلانت چییە و چ دەکەیت! سەرەتا دەبێت لە پەڕەیەکی سەر ناوی ھەژمارەکەت پێشنیارەکانت بنووسیت و دواتر ڕای کۆمەڵگە وەربگریت لەسەر ئەوەی کامیان پەسەند بکرێت. بەم شێوەیە ناکرێت ھیچ شتێک کەم و زیاد بکەیت لە سیاسەتەکان. سەرچیا‏١٥:٥٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵامەکانم (شیکردنەوە)

  •  لێدوان بۆ بەڕێز سەرچیا: بەڕێز @Serchia: مەبەستم نوێکردنەوەی گشتیە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە کە نوێکارییەکی گشتی بکەم پاشان دەیھێنمە ئێرە کە چی شتێکم نوێکردۆتەوە و چیم لابردووە بێگومان ئەو دەنگدانەی ئیستا تەنھا ڕێگەم پێدەدات نوێکاری بکەم نەک سیاسەت و ڕێسا دروست بکەم پەسەندکردنی سیاسەت و ڕێسا دەکەوێتە دەنگدانی دووەم کە نوێکارییەکانم خستە ڕوو.—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان بۆ بەڕێز ئازا: بەڕێز @Aza:  زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن بەڵام ھەست دەکەم ھەڵە تێگەیشتنێک ھەبێت، بۆ وەڵامدانەوەی تاگ لێدانەکان پێشنیارم بۆکرا کە تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە بەکاربێنم ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئەم تاگانە بەکاردێنین ھیچ کاریگەرییەکی جدی لەسەر بەکارھێنەر نەبووە و ھەرکەسێک بیەوێت توانییەتی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بێنێتە ناو ویکیپیدیا کە ئەمەش نازانم گەر زیانی نەبێت سوودەکەی چۆنە ئەمە وادەکات ھەرکەسێک ھەرشتێکی بیەوێت زیادی بکاتە سەر ناوەڕۆکەکانمان، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە وەک ئاگاداری سپی وایە واتا دروستکەری وتار ئەتوانێت ئیھمالی بکات، یاخوود سەرچاوە زیاد بکات، گەر تێبینی پڕۆژەکەت کردبێت و ببینیت ئەنجامەکانی چۆن جدی بوون و فشاری خستۆتە سەر بەکارھێنەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەلە وتارەکان ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ئامانجی پڕۆژەکە لادەدات کە زانستنامەیە و پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەبەستێت[١] ئەگەر وانەکەین خوێنەرانی ویکیپیدیا چیتر باوەر بە ویکیپیدیا ناکەن و پشتی پێ نابەستن ئێمە وتار بۆخوێنەر دەنووسین ئەگەر خوێنەریش متمانەی بە وتارەکانمان نەبێت کەواتە بۆ کێ دەینووسین، شتی وا لە ویکیپیدیا پێشکەوتووەکان پەسەند ناکرێت گەر کەسێک بەبێ سەرچاوە شت زیاد بکات دەسڕدرێتەوە، سیاسەتێکی سەرەکی ترمان لە ویکیپیدیا ناوی بێلایەنی ڕوانگەیە ئەمەش دەبەزێنرێت گەر بێت و سەرچاوە نەبێت ئەوکاتە دەبێتە Conflict of interest لە وتار نووسین ھەرکەسێک بەپێی ویستی خۆی ئەتوانێت زانیاری زیاد و کەم بکات لە ڕوانگەی خۆی چی بگوونجێت،وە لە پەڕەی وتووێژەکەم کاتێک گفتوگۆمان لەگەل بەڕێزت کرد سەبارەت بە تاگ لێدانەکان خستمە ڕوو کە ئەمە پڕۆژەیەکە کە وتارەکان ناسڕیتەوە و بەڵکو ناوەڕۆکە بێسەرچاوەکان کەمدەکاتەوە و کوالێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ وتارەکان[٢]بە سەرچاوەدانان بۆ وتارەکان ئێوە دەمێکی زۆرە لێرەن ھەلبەتە شارەزان پێم خۆشە بۆم ڕوون بکەیتەوە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە چۆن سوود دەگەیەنێت بە ویکیپیدیا گەر بزانم لەوانەیە منیش ھەڵەکەم چاک بکەمەوە دەکرێت ھەلە بم، لە کۆتایدا داوای لێبوردن ئەکەم گەر ڕەفتارەکانم ئێوەی نیگەران کردبێت ئێمە لە کۆتایدا بۆ پڕۆژەکە لێرەین.—— Sakura Hana (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: نە ویکیپیدیای کوردی و نە زمانی کوردی و نە وێبی کوردیش چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا ھەڵناگرێت. ئەمانە تۆ بە شوێنیەوەیت بۆ زمانە خاوەندارەکان و ویکیپیدیا پێشکەوتووەکانە. بۆیە دووبارە ئەیڵێمەوە تۆ و زۆر کەسی تریش لێرە بەداخەوە نازانن چی بۆ ویکیپیدیای کوردی باشە. ئێوە دەرکتان بە واقیعی زمانی کوردی و کۆمەڵگای کوردی نەکردووە و لە خەیاڵاتی خۆتاندا ئەسووڕێنەوە. ڕێزم ھەیە بۆ ھەوڵ و تەقالاتان بەڵام بێن و دەس لەمانە ھەڵگرن و لە جیاتی پەرە بە وتارەکان بدەن. دیسان ئەڵێم ویکیپیدیای کوردی چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا و دەستوور ھەڵناگرێت و ئەم کارە زیانی پێ ئەگەیێنێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: 😕 وەڵامی تەواوم بۆ ئەو قسانە وەرنەگرت بۆ نمونە باسی ئەوەم کرد کە بەکارھێنانی تاگەکانی {{یەک سەرچاوە}} و {{بێسەرچاوە}} سوودێکی نەبووە و پڕۆژەکە جدی تر توانیویەتی پەرە بە وتارەکان بدات 🎯، وە باسی ئەوەم کرد کە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ویکیپیدیا زیانەکانی چییە و پرسیارم کرد ئاخۆ دەبێت چ سوودێک بەم زانستنامەیە 📖 بگەیەنێت و باسی ویکیپدییای کوردیم کرد ، بەڵام یاسای جدی و توند لەکوێیە کە ئێمە تەنھا داوای ئەوە بکەین ئەو شتەی دەیھێنی پشت بە سەرچاوەکەی ببەستێت نازانم ئایا ئەمە ھیچ قورسیەکی تێدایە؟ کە بەلایەنی کەم سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتگیری وتارێک بکات؟ یاخوود ھیچ ماندوو بوونێک لەوە ھەیە ھەر تەنھا بنووسیت لە فلانە شوێن و لاپەڕە و دەزگا ھێناومە ھیچی تێناچێت بەڕای من، سەبارەت بە وەڵامی دووەم ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی کەمتر نییە لە ئینگلیزی و عەرەبی یا فارسی، لەڕاستیدا سەرچاوە دوایین شتە گفتوۆگۆی لێرە لەسەر بکرێت و شتێکی زۆر بنەڕەتییە، داوا دەکەم بۆم ڕوون بکەیتەوە ئەوانەی باسم کرد  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەموومان ئەزانین وتار سەرچاوەی بێت باشە و نەبێت جێی متمانە نییە، ئەمانە شتێ نییە کەس حاشای لێ بکا. بەڵام کام وتار؟ وتاری سیاسی یا دینی کە ئەتوانێ جێی ناکۆکی بێت بەڵێ، بەڵام بۆ وێنە وتاری بەرزی کە ھەمووی پێنج خەتە سەرچاوەیشی نەبوو نەبوو. بیبێ زۆر زۆر باشترە، بەڵام ئێستا کە نییەتی سڕینەوەی چ سوودێکی ھەیە؟ من لەوە تێ ناگەم. ئەوەش کە ئەڵێی ویکیپیدیای کوردی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە دەری ئەخا کە دووری لە واقیع و لە خەیاڵا ئەژیت. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───└
بەڕێز @Aza من سپاست ئەکەم وەکوو خۆت ئەڵێیت گەر وتار سەرچاوەی ھەبێت جێگای متمانە دەبێت، دەزانین ئەم وتارە لەکوێوە زانیارییەکانی ناوی ھاتووە بەم شێوەیەش دوو سیاسەت پێشێل ناکات[٣] [٤] سەبارەت بە سڕینەوەی وابزانم ئەوە ئامانجی زانستنامەکەیە کە ھەر شتێک بھێنرێتە ناوی پێویستە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو ببەستێت، ئەمە شتێک نییە من لەخۆمەوە بیلێم بەڕێز جیمی وەیڵز زانستنامەکەی وا دامەزراندووە ئێرەش یان ھەر یەکێک لە پڕۆژەکان سەربە دامەزراوەی ویکیمیدیان و خاوەنی یاسایی پڕۆژەکانە ھەر لە وێبگەی فەرمی دامەزراوە باس لەوە دەکات کە ویکیپدییا پشت بە سەرچاوەی یباوەرپێکراو دەبەستێت بۆ ناوەڕۆکەکانی[٥] جگە لەوەش ئەو پڕۆژەیەی من دامنا کە ھەڵە تێگەیشتنی لێ دروست بوو، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە سڕینەوەی وتار نەبوو بەڵکو کەمکردنەوەی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بوو[٦] بۆیە وتارەکەی تۆ کە تاگەکەی چووە سەر بۆ ئەوە بوو ناوەڕۆکەکانی کەم بکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی ستاندارد کە ئەتوانرێ سەرچاوەی بۆ دابنرێت و ڕێکبخرێتەوە، بەڵێ دوبارە دەیڵێمەوە ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە ھەموو شتێک سەرەتاییەکی ھەیە دواتر پەرە دەسەنێت بۆ باشتر و باشتر، ئامانجی سەرەکی ھەمووان بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و ئاسوودەبەخشە کە بەخێرھاتنی ھەمووان دەکات لە بەشداریکردنی تۆش دڵنیام ھاوڕای لەگەڵم  زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
::

  •  لێدوان بۆ خاتوو شوشە @Amine yousefi:دەنگەکەت شیکردنەوەی لەگەڵ نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان بۆ بەڕێز چالاک @Calak: سپاس بۆ دەنگەکانتان من خۆشحاڵ دەبم ئەگەر لێرە بەیەکەوە کاربکەین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر بەبێ تێکەڵکردنی بیرورای کەسی و رق بەرامبەرم، داوا دەکەم لێکدانەوەتان باش بێت و ھەر کێشەیەکم ھەیە ڕاستەوخۆ باسی بکەن لێرە بەم شێوەیە من بەپەلە کێشەکە چاک دەکەمەوە و لە کۆتایدا نیازی من بەشداریکردن و باشترکردنی زانستنامەکەیە گەر ھەست دەکەیت ھەڵەیەک ھەیە تکایە وەرە بۆ پەڕەی وتووێژەکەم گفتوگۆم لەگەڵ بکە: بۆ وەڵامدانەوەی بەڕێزتان لەسەر وتارەکان ئەوەنەی من لە قسەکەی بەڕێزتان تێگەیشتم

وتارێکە بە ھەموویەوە ١٠ دێڕ نییە ٢٠ تاگی لێدراوە ھەر بۆ ئەوەی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆیان زیاد کەن

┐─────────────────────────────────└
قسەکتان دوو تێگەیشتن دێنێتە کایەوە من ھەردووکی لە ھەردوو ڕوانگە وەڵام دەدەمەوە::

  • 🔍یەک:وتارێکی دیاریکراو ھەبووبێت لەچەن ڕستەیەکی کەم پێکھاتبێت من نزیکەی دە بۆ بیست تاگم لێدابێت❔ :: وەڵام من تێناگەم کامە وتار ھەبووە بەم شێوەیە، من بۆ وتار زیاتر لە دوو تاگ بەکارناھێنم زۆرترینی سیان بووە ئەویش لە حاڵەتی لەناکاوی وتارەکە، من تاگ_بارانکردنم خوێندۆتەوە و دەزانم چیدەکەم و چۆن تاگ بەکاردێنم، ئەگەر دەزانیت شتێکی وام کردووە تکایە بەستەری وتارەکە دابنێ بێگومان من داوای لێبوردن لەھەر کارێک دەکەم کە ھەڵە بووبێت بەڵام دڵنیام لەم ڕوانگەیەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە و من زیان لێرە نادەم.
  • 🔍دوو: تاگم بۆ ئەم وتاری بێسەرچاوانە بەکارھێناوە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆم: وەڵام ئێ ئەمە خراپکارییە ئەگەر شتی وام کردبێت خۆ تاگی سڕینەوە گاڵتە نییە و بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن گەر من بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری خۆم تاگی سڕینەوەم بەکارھێناوە و Conflict of interestم لەم ڕوانگەیە ھەیە تکایە مەوەستە پێویستە من ڕابگڕیت! نەک من ھەر بەکارھێنەرێکی تر ئەمە زۆر ترسناکە و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیایە چونکە ئەم تاگانە بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا شتی باشی لەدوا نایەت، وە پلان دانرابوو لەسەر سەدان وتار دابنرێن گەر وابێ دەبێ من لێکۆلینەوەم لەگەل بکریت لەسەر ئەو خراپکارییە، بەڵام بە پێچەوانەوە من ئامانجم لە گەڕاندنەوەی کوالێتی وتارەکان بووە ھەر لەسەرەتای کارەکەشم دوو بەڕێوەبەرم ئاگادار کردۆتەوە[٧] کە من چیدەکەم و ئامانجم چییە، بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری ئەسلەن بەبیرای من پێویست ناکات بۆ ژمارەی دەستکاری پڕۆژەیەکی وا گەروە بکەمەوە؟ بڕۆ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێ بکە ژمارەی دەستکاری زیاد دەبێت شتێکی ئەوەنە گران نییە بۆ ئەوەی من پڕۆژەیەکی ئاوا گەورەی بۆ بکەمەوە، و دڵنیاتان دەکەمەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە تکایە من و تۆ لەبەر زانستنامەیەک لێرەین و من پێم خۆشە وەک ھاوڕێ بمنینەوە و لێکدانەوەمان بەرامبەر یەکتر باش بێت چونکە لە داھاتوودا بەیەکەوە لەم کۆمەڵگەیەن لەگەڵ یەک کاردەکەین بمبورە ئەگەر قسەکانم زیاد لە پێویست بووە دوبارە  زۆر سوپاس!
  •  لێدوان بۆ بەڕێز دانیاڵ @Danial2703kurdistan: ڕوونکردنەوەت بۆ دەنگەکەت نەداوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵامدانەوە (دەنگەکان)

من سوپاسی ھەمووتان دەکەم کە بەشداریتان لەم دەنگانە کردووە ئەوە مانای ئەوەیە ئەتانەوێت ویکیپیدیا پێشبکەوێت، سەبارەت بە دەنگەکان من ھەنێک لە دەنگەکان بە بیروای کەسی دەبینم زیاتر، نەک بە شێوەی ئینسایکڵۆپیدیایی بێت[٨][٩] بۆ نمونە گەر سەیری WP:AAAD بکەین ھەرچەنە لە ئینگلیزیە و مەبەستێکی ترە بەڵام بۆ ئەم دەنگانەی ئێمە سوودی ھەیە کە ڕوونی دەکاتەوە پێویستە دەنگەکانمان خزمەتی ویکیپیدیا بکات و دووربێت لە بیڕورای کەسی، دەنگ دەدەیت بە شتێک یان کەسێک کە ئەزانیت سوودی بۆ زانستنامەکە ھەیە نەک پێچەوانەکەی، بۆ نمونە لەم دەنگدانەی خۆمان من بەداخەوە ھەستم بەمانە کرد (WP:JUSTAVOTE:: تەنھا دەنگدان بەبێ ڕوونکردنەوە)، (WP:PERX:: بە پشت بەستان بە ڕوونکردنەوەی کەسێکی تر بەبێ ئەوەی خۆت ڕوونکردنەوە بدەیت) (WP:IDL و WP:LIKE کە لە ھەنێک لە دەنگەکانی پشتگیری و دژایەتی بینیم، من دەنگی ھەمووتان بەرز دەنرخێنم بە دژایەتی و بە پشتگیریشەوە ھەڵبەتە ھۆکاری خۆتان ھەیە، بەڵام تکایە با دەنگەکان بۆ ویکیپیدیا بن

لە کۆتایدا

داوای یارمەتی لەھەمووتان ئەکەم بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر لە ویکیپیدیای سۆرانی و دووربوون دڵشکان و ژینگەی ناخۆش، ئامادەکردنی ژینگەیەک کە بەخێرھاتنی ھەمووان بکات لە دروستکردنی ئینسایکڵۆپیدیادا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوە بۆ دەنگەکان

لێدوانی پێداچوونەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ :سەلماندنیبوون:ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دادەنێی پێویستی بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەلمێندراو ھەیە
  2. ^ سەیری پڕۆژە بکە
  3. ^ وپ:سەلماندنیبوون
  4. ^ وپ:بێلایەنی ڕوانگە
  5. ^ وێبگەی فەرمی ، "Readers verify the facts. Articles are collaboratively created and edited by a community of volunteers using reliable sources, so no single person or company owns a Wikipedia article" ھێنراوە لە پەڕەی سەرەکی دامەزراوەی ویکیمیدیا.
  6. ^ بینینی مێژووی پڕۆژە
  7. ^ بڕوانە ئێرە
  8. ^ "Wikipedia:Arguments to avoid in deletion discussions", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-07, retrieved 2021-09-07
  9. ^ "Wikipedia:Arguments to avoid in adminship discussions", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-04, retrieved 2021-09-07

بەکارھێنەرە نوێییەکان و مافی بارکەر

حاڵەت:

 کرا یازدە دەنگی پشتگیری، دوو دژایەتی. (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە ھەمووتان دەربارەی پڕۆژەیەک و مافی بارکەر ئەمەوێت شتێکی بخەمە ڕوو کە گرنگە تێبینی بکرێت بۆ ئەوەی قسەی درێژ کورت بکەمەوە ئەمەی خوارەوەم لەگەل بەڕێز ئارام تاوتوێ کرد

سڵاو بەرێز ئارام ھیوام تەندروستیتە

ڕوونکردنەوە
ئەمەوێ تێبینیەک لێرە بنووسم ھەرچەنە تۆ ئەو بیرۆکە نایابەت بۆ دروست کردم  زۆر سوپاس!، ویستم ئەوە بگەیەنم تکایە با بەکارھێنەری نوێ سەرەتا پێش ئەوەی لە داواکردنی مافی بارکەر داوای ماف بکات، داوای لێ بکرێت بەشداری بکەن لە پڕۆژەی ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە، لێرە ١. بەکارھێنەر فێری ئەوە دەبێت پەڕگە لە ویکیپیدیا چۆن باردەکرێت و شێوازی بارکردن چۆنە، ٢.گەر ڕەت کرایەوە ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە دەزانێت، وە ھەم پراکتیزێک دەبێت بۆ بارکەرە نوێیەکان، ئەوانەی تازە مافەکەیان وەرگرتووە داوایان لێ بکەی لەو پڕۆژەیە بەشداری بکەن و یارمەتی بەکارھێنەری نوێ بدەن لە ھێنانی وێنە بۆ ویکیپیدیا
ئەنجام
  1. ئەمە وەک (Cycle) ێکی لێدێت بەکارھێنەری نوێ فێردەبێت مافەکە چۆن کاردەکات پاشان داوای مافەکە دەکات و یارمەتی کەسێکی نوێتری پێ دەدات، وە کەسە نوێیەکە دوبارە وەک یەکەم بەکارھێنەری خاوەن ماف فێردەبێت :-)
  2. بەکارھێنەران بە گشتی ھەلی ئەوەیان بۆ دەرەخسێت ئەو وتارانەی وێنەیان نییە وێنەی بۆ زیاد بکەن.

بەم شێوەیە ئەو ئامانجەی پڕۆژەکەی لەسەردامەزراوە دێتەدی کە باشترکردنی کوالێتی وتارەکان دەبێت، وەک ئەوەی ویکیپمیدیا دەیکات و خەڵاتی بۆ دادەنێت. سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Sakura emad: بیرۆکەکەم بە لاوە جوانە، بەڵام بە تەنیا ناتوانم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم. دەبێت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت) باسی ئەمە بکەیت چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ویکیپیدیا ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

داوا

ئەمەوێت ئەمە ببێتە سیاسەتێکی فەرمی لە سەرەوە باسم لە سوودەکانی کردووە کە بۆچی سوودی ھەیە، و ئامانجی پڕۆژەکەش ھەر ئەوەیە کوالێتیی وتارەکانی ویکیپیدیا بەرز بکاتەوە و چیتر تەنھا نووسین نەبن، بەڵکوو پێکھاتبن لە ((وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، ھتد)

ئەمەوێت پێش ئەوەی بەکارھێنەرێک مافی بارکەر وەربگرێت سەرەتا بەشداری لە پڕۆژەکە بکات بەمە فێردەبێت مافەکە چۆن کار دەکات، و ڕاھێنان دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی خاوەن ماف کە لەسەرەوە بە تەواوی شیم کردووەتەوە سوودی چییە کە ئەمە بکرێتە سیاسەت

بەکورتی: پێش ئەوەی بەکارھێنەر داوای ماف بکات، دەبێت بەشداری کردبێت لە داواکردنی ژمارەیەک پەڕگە، بەکارھێنەرانی نوێی خاوەن ماف دەبێتە ڕاھێنان بۆیان لە چۆنییەتیی کارکردنی مافەکە لە کۆتاییدا داوا دەکەم بیرورای خۆتان بڵێن لەسەر ئەم داوایە

پشتگیری

دژایەتی

دژ خۆ بەو هەموو لەگەڵە، بێگومان، ئەم دژایەتییەی من تەئسیری نابێت. بەڵام تەنیا ویستم بڵێم بارکردنی وێنەیەک، تێپەڕبوون بەو حەوت خانەی ڕوستەمەی ناوێت و دەتوانن ئەو کاتەی بەو پڕۆژانە و ئەو وتووێژە دوور و درێژانە تەرخانی دەکەن لەسەر شتێکی بەسوودتتر داتان نابا. لەگەڵ ڕێزم. Şûşe وتووێژ ‏١٩:٣٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ واهەست ناکەم پێویست بێت، و کاری بەکارهێنەر قورستر دەکات، و بارکردنی وێنەیەک ئەوەندە بگرە و بەردەی ناوێت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

 لێدوان: سپاس بۆ خوێندنەوەی داوایەکە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

حەز دەکەم ئەوە بڵێم کە گەر ئەمە پەسەند بکرێت، چی تر بەکارھێنەر ناتوانێت داوای مافی بارکەر بکات تا ئەزموونێکی باش لێرە وەرنەگرێت. ھەندێک شتیش ھەیە دەبێ ڕوون بکرێتەوە. بۆ نموونە ھەر بەکارھێنەرێک دوای ئەوەی لێرە داوای چەند پەڕگەیەکی کرد، و شارەزا بوو کە چۆن کارەکە دەکرێت، ئایا کە داوای مافی بارکەری کرد، بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بکرێتە فەرز لەسەر ئەو بەکارھێنەرە یان نا؟ گەر نەیکرد، مافەکەی لێ وەرگیرێتەوە یان نا؟ ئەمانە دەبێت قسەیان لەسەر بکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویستی فۆرمی داواکاری ڕوونتر و ئاسانتر بکرێت بەڵایەنی کەمەوە ئەو شوێنەی کە پێویستە داواکار پڕی بکاتەوە با بەڕەنگێکی جیاواز و دیاربێت،دەستتان خۆش.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:١٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سپاس بۆ گرنگیپێدان و دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بەڕیز @Aram، خۆشحاڵ بووم کە لێرەیت
ڕوونکردنەوە
پڕۆژەکە وەک لە سەرەوە باسم کرد وەک قوتابخانەیەک وایە پێش وەرگرتنی مافەکە شارەزابوونە لە چۆنیەتی کارکردنی، وەک (Cycle)یش وایە یەک فێردەبێت مافەکە چۆن کاردەکات و ئەوەکەی تر فێردەکات و ئەمیش دانەیەکی تر،
بۆ پرسیارەکە

ئایا کە داوای مافی بارکەری کرد، بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بکرێتە فەرز لەسەر ئەو بەکارھێنەرە یان نا؟

واتا با نەلێین فەرز با بڵێین ڕاھێنان، دوای ڕاھێنان تۆ ماف دەدەیت بە بەکارھێنەرێک کە بەشداری لەم پڕۆژەیە کردووە پێشوو تر ئەزانێت مافەکە چۆن کاردەکا وە داوای چیدەکات، وەبا نەڵێین فەرز ئەمە وەک خوێندنەوەی سیاسەت و ڕێسای ویکیپیدیا وایە ئایا ئەوانە فەرزن؟ نەخێر، ئایا پێویست نییە شارەزا بیت؟ بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلەکە تا بزانین ویکیپیدیا چۆن کاردەکا؟ بەرای تۆ ئەمەش ھەمان شت نییە؟ پێویست نییە بەلایەنی کەم پێنج جار داوای پەڕگە بکات بۆ ئەوەی بزانێت پەڕگە چۆن دەھێنرێتە ویکیپیدیا بەشێوەی نائازاد؟
ئەمە سەبارەت بە داواکار
سەبارەت بە بارکەر، ڕاھێنان لەسەر مافەکە دەکات و چەندین پەڕگە بەرز دەکاتەوە ئایا ئەمە واناکات زیاتر شارەزای مافەکە بێت و لەگەڵی ڕابێت؟ چونکە لەوانەیە لەیەک ڕۆژ 50-100 پەڕگە داوا بکرێت ئەمە پراکتیزێکی گەورە دەبێت بۆ بەکارھێنەران کە نوێن لە مافی بارکەر
ئەنجام
ئەمانە ئەکرێت چاوەڕێ بکرێت::
  1. بەرزکردنەوەی کوالێتی وتارەکان و باشتربوونیان [١][٢]
  2. ڕاھێنان، شارەزایی زیاتر > بارکەر[٣]
  3. زانینی چۆنیەتی کارکردنی ماف > داواکار [٤][٥]
  4. لە پێشووتر باشتر دەبێت [٦]
  5. بەڕێوبەران بەبێ فلتەر چاودێری پڕۆژە دەکەن[٧]
  6. جگە لە بەڕێوەبەر، بارکەر (ھەڵبژێردراو) [٨]

بەھیوای ئەوەی توانی بێتم بە ڕوونی و ڕێکی ئامانجی پڕۆژە بگەیەنم، ھەر پرسیارێک ھەیە لەسەر پڕۆژە خۆشحاڵ دەبم گەر ھەر یەکێکی تر پرسیار بکات  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەکوو خۆم تەنھا وڵامی ئەو پرسیارەیان دەدەمەوە.

ئایا کە داوای مافی بارکەری کرد، بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بکرێتە فەرز لەسەر ئەو بەکارھێنەرە یان نا؟ گەر نەیکرد، مافەکەی لێ وەرگیرێتەوە یان نا؟

گەر مافەکەی پێدرا؛ ئەویش بە سەلماندنی شارەزایە یان نا. ناکرێت بەفەرز لەسەری، خۆبەخشانە دەتوانێت خۆی تۆمار بکات. یارمەتیی بەکارھێنەرانی نوێ بدات. نەخێر مافەکەی لێ ناسەندرێتەوە لەبەرئەوەی سەرەتا شارەزایی سیاسەت و ڕێساکان بووە، پاشان ئەو مافەی وەرگرتووە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٣:١٢، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وای @Sakura emad: دوو پرسیارم کرد؛ ئەو وەڵامە درێژەیان نەدەویست! من وەڵامێکی ساکار و بەبێ پێچ و پەنام دەوێت، کە بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام دەدرێنەوە. کە دەڵێی ڕاھێنان، کەواتە دەتوانێت ئەو ڕاھێنانە نەکات. بەڵێ، ھەندێ سیاسەت و ڕێسای ویکیپیدیا فەرزە. ئەوەی کە نووسراوە پشتگوێیان بخە، ئەوە دەڵێ بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پشتگوێیان بخە. لێرە باسەکە ئەوە نییە. من نەموت لێرە ئامانجی پڕۆژەکە ڕوون بکەرەوە. بەھەرحاڵ، من ئێستاش نەگەشتمە وەڵامێکی دروست! ئەوەتا @-Haryad: دەڵێت با نە فەرز بکرێت و نە مافەکەشی لێ وەرگیرێتەوە لەکاتێکا بەشداریی لە پڕۆژەکە نەکرد. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram وابزانم لێرە شتێک ھەڵەیە، بەڕێز ھەریاد ئەوەنەی من تێگەیشتم قسەکەی جوانە، ئەڵێت ئەو بەکارھێنەرەی پێشووتر لە پڕۆژە بەشداری کردووە وەک داواکار ئێستا خاوەن مافە، لەسەری فەرز نییە بەشداری پڕۆژە بکاتەوە دووبارە ڕاھێنان بکاتەوە، چونکە پێشووتر کردوویەتی.

گەر مافەکەی پێدرا؛ ئەویش بە سەلماندنی شارەزایە یان نا خۆبەخشانە دەتوانێت خۆی تۆمار بکات. یارمەتیی بەکارھێنەرانی نوێ بدات
— بەکارھێنەر:-Haryad

ئەم قسەیەی نووسیومە یەکێک نییە لە مانای قسەکانت بەڕێز @-Haryad؟ ئایا ھەڵەم؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Amine yousefi بێگومان دەنگی تۆ بۆ ئێمە گرنگە، ئێمە گرنگی بە ناوەڕۆک و کەساییەتییەکان دەدەین، من ڕوونم کردۆتەوە بۆچی گرنگە، وە پڕۆژەکە چییە، سوودی چییە، بەڵام بە تەواوی تێنەگەیشتم تکایە چی شتێک وادەکات پڕۆژەکە گرنگ نەبێت بۆ ویکیپیدیا؟  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر چی نەمدەویست ئەم باسە ھێندە توول بکێشێت، بەڵام مادام وایە، تازە با ھەر @-Haryad: خۆی وەڵام بداتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام کێشە نییە پەلەمان نییە 🥰☕ ھەرخۆی پڕۆژە خراوەتە ڕوو ئەرکە کە ڕوونی بکەمەوە چییە و چۆنە کارکردنی ڕەخنەگرتن و کات ویستن بۆ تێگەیشتن ھەر ڕوودەدات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:، کاک ئارام @Aram: ئاگادارە کە پێشتر لەگەڵ ئێپین، بەهۆی زومبوونی زۆر لەسەر سیاسەتەکان، تووشی کێشە بووین. هێندە سیاسەت سیاسەت بەکارهێنەری کۆنیش بێزار دەکات چ خواستە نوێ. من لەگەڵ ئەوە نیم سیاسەتی ناپێویست زیاد بکرێت. بەداخەوە ڕێگەی ئێپینت گرتۆتە بەر، فڕێدانی ئەسڵ و وەدوو فەرعیات کەوتن.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Amine yousefi تکایە پڕۆژەکە بە سیاسەت مەبینە، من سپاست دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی لێدوانەکە و کاتی خۆت بەخشی بە ئێمە، من بێگومانت دەکەم ئەمە پڕۆژەیە سیاسەت نییە، بەڵکو سیاسەت و ڕێسای ھەیە و شێوازی بەکارھێنانی ڕوونکراوەتەوە وە ھەموو شتێکیش سیاسەت و ڕێسای ھەیە بۆ ئەوەی بە ڕێکی بڕوات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە بۆ بەڕێز ئێپین ئەوەنەی من ئاگادارم ڕێکخستنەوەی بۆ ویکیپیدیای کوردی کردووە لەسەر سیاسەتەکان واتا چەن سیاسەتێکی (Vital) ھەبوون لە سەرەتای پڕۆژە بوونیان نەبووە ئەو ھێناوویەتی بێگومان ئەمەش بۆ خزمەتی ویکیپیدیای کوردییە و من بەھەڵەی نابینم کە دوای یەکدەنگی سیاسەت و رێسای نوێ بێت چونکە سیاسەت و رێساکانمان لە ئێستادا زۆر کۆنن و ھەنێکیان دەکرێ سوود بەخش نەمابن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە بەشێکە لەبەرەو پێشچوونی ویکیپیدیا، تکادەکەم 🙏 ھاوکاریمان بکەیت لە بەرەو پێشچوونی ویکیپیدیای کوردی، وە ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو تکایە بیکە بەبێ دوودڵی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥١، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ساکورا جوانی تێ گەیشت، ئەوەڵ جار بەکارھێنەر بەشدار بووە وەک داواکار (ئەوەتا لە پڕۆژەکە بەشدار بوو). گەر دواتریش بووە خاوەنی ماف، دەتوانێت خۆی تۆمار بکات لە پرۆژەکە بەشدار بێت. شتکە با قورس نەکرێت بۆ پرسیارەکەت @Sakura emad: نەخێر ھەڵە نیت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٥:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad: بەڕاستی وام زانی ئێوە لە من تێگەشتن! نا کاکە، ئێوە کەستان لە من تێنەگەشتن! کاکە من پرسیومە کەسێکی نوێ بتوانێت مافی بارکەر وەرگرێت لەکاتێکا بە ھیچ جۆرێ داوای پەڕگەی لەم پڕۆژەیە نەکردبێ؟ و پرسیومە دوای ئەوەی مافی بارکەری وەرگرت، فەرزە لەم پرۆژەیە بەشداری بکات؟ گەر نەیکرد، مافەکەی لێ وەرگیرێتەوە یان نا؟ ھەر سێ پرسیارەکە بە بەڵێ و نەخێر وەڵام دەدرێنەوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٧، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، بۆ ھەر سێ پرسیارەکە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٢:٢١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram پێم وانییە پرسیارەکانت بەبەڵێ و بەنەخێر وەڵام بدرێنەوە ☒N
وەڵامی پرسیارەکانت

کەسێکی نوێ بتوانێت مافی بارکەر وەرگرێت لەکاتێکا بە ھیچ جۆرێ داوای پەڕگەی لەم پڕۆژەیە نەکردبێ

ئەوە دەگەڕێتەوە سەر بەڕێوەبەر، چونکە خۆی بڕیار لەسەر بەکارھێنەر ئەدات، ئایا دڵنیای شارەزای مافەکەیە؟ بۆچی ڕایناسپێری لە پڕۆژە ڕاھێنان بکات ئینجا ببێتە بارکەر؟

ئەوەی مافی بارکەری وەرگرت، فەرزە لەم پرۆژەیە بەشداری بکات؟

کە کەسێک شارەزابوو لەسەری نیە چیتر بێتەوە ئەم قوتابخانەیە و چونکە شارەزایە، بەشداریکردن لە پڕۆژە وەک بارکەر مەرجی خۆی ھەیە.
—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram سبەی دەبێت بە ھەفتەیەک ئەم داوایە کراوەتەوە پێم وایە کاتی پێویستمان دابین کردووە تکایە با لە ١٠ ڕۆژ زیاتر تێپەڕنەکات  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٣٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سڵاو @مامۆستا: سوپاس بۆ دەنگدانەکە خۆشحاڵبووم کە کاتی بەنرخی خۆت تەرخان کرد بۆ ئێرە، ئەتوانم بزانم ھۆکار چییە کە پڕۆژەکە پێویست نەبێت؟  زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە ھەموو بەکارھێنەران مافی ئەوەیان نییە پەڕگەی نائازاد باربکەنە ناو ویکیپیدیای کوردی، پێویستی بە کەسێکە مافەکەی ھەبێت + زانیاری ھەبێت لەسەر چۆنییەتی بارکردنەکەی و بە شێوەیەکی یاسایی باری بکات، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە جگەلە ھێنانی پەڕگەکان بۆ بەرزکردنەوەی وتارەکان ناساندنی مافەکەیە بەبەکارھێنەران —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٢٠، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئێرە ویکیپیدیای ئینگلیزی نییە. پشوودرێژ بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram 😞 تەنھا ئەوەیە دەنگی ھەمووانم لا گرنگە و ئەمەوێ بۆیان ڕوون بکەمەوە کە کارێکی باش ئەنجام دەدەین وە ئاگادارین کە باشە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دوبارە سڵاو بەڕێز @Aram ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەنگدانەکەیە کە ١٠ ڕۆژە وەستاویین و کۆمەڵگا بیرورای خۆی دەربڕی، وە من دڵگرانم لەوەی پڕۆژەکە دوو دەنگی دژی ھێنا و ویستم ڕوونکردنەوەیان بۆ بدەم، گەر بەڕێزتان @Aram پێشنیارێک یان کۆتا قسەتان ھەیە بەخۆشحاڵییەوە گوێدەگرم دواتریش پێویستە دەنگدانەکە دابخەین و پڕۆژەکە جێبەجێ بکەین 😊 دڵنیام و ھیوادارم سوودی زۆری ھەبێت بۆ ھەمووان سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٥١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من ئێستاش وەڵامێکی جددییم بۆ پرسیارەکانم وەرنەگرت. دەی، ھەر لێی گەڕێن. وەک پێشتر باسی مافەکە دەکەوێتە سەر بەڕێوەبەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ھەر پرسیارێکی زیاترت ھەبوو خۆشحاڵ دبەم لە پەڕەکەم وەڵامت بدەمەوە ✅ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ دەنگ، ڤیدیۆ، وێنە، بەرھەمەکانی تر کە دێنە ناو ویکیپیدیاوە کوالێتی وتارەکان باشتر دەکەن چیتر وتارەکان تەنھا بەشێک نابن لە چەن پارچە نووسینێک یان تەنھا یەک وێنە
  2. ^ وتارەکان خوێندنەوەیان ئاسانتر و چێژبەخشتر دەبێت
  3. ^ بارکەرە نوێیەکان زیاتر شارەزای چۆنییەتی مافەکە دەبەن و ئەتوانن ڕۆژانە بڕێکی زۆرتر پەڕگە بەرز بکەنەوە بەراورد بە پێشوو، ئەمەش وادەکات زیاتر زانیاری پەیدا بکەن چونکە جگە لەوەش لە پڕۆژەکە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تری خاوەن ماف کاردەکەن کە پێشووتر مافەکەیان ھەبووە ئەکرێ شارەزاییان زیاتر بێت و بارکەرە نوێیەکان پرسیار لەوان بکەن و کارەکانیان ببینن
  4. ^ ئەو بەکارھێنەرەی ھێشتا مافەکەی وەرنەگرتووە دوو حاڵەت ھەیە، ١. ئەوەی دێت داوای ماف دەکات کە دەنێردریتە ئەم پڕۆژەیە و سیاسەتی و ڕێسای پڕۆژە دەخوێنێتەوە لەسەر بارکردن دەزانێت کارەکان چۆن دەکرێن
  5. ^ ٢. بەکارھێنەرێک کە ھێشتا نەھاتۆتە لای تۆ، پێش ئەوەی بێت داوای چەندین پەڕگەی کردووە وەک داواکار و بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبووە کە دێتە لات بۆ ماف تۆ دەزانیت کە کارەکانی بینیوە و بەلایەنی کەمەوە شارەزای چۆنیەتی کارکردنی مافەکەیە و مافەکەی پێ دەدەیت
  6. ^ پێشوو تر ئەوەنەی من شارەزام نەت ئەتوانی بزانیت کە ئایا ئەو کەسەی مافی پێ ئەدەیت چۆن کار بە مافەکە دەکات چونکە لەوانەیە شارەزاییەکی باشی نەبووبێت، یاخوود پراکتیزی نەبوبێت لەسەر کارکردنی مافەکە. بۆیە ئاگادارم بۆ ماوەییەکی کورت ماف دەدرا بە ھەنێک لە بەکارھێنەران، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیەش باشتر چارەسەر دەبێت، کە تۆ بەکارھێنەرێک دێتە لات ئەزانیت بەشداری لە پڕۆژە کردووە و خوێندنەوەی لەسەر پڕۆژە ھەیە
  7. ^ بەڕێوەبەر دەتوانێت پاس بدات لەسەر بەئەندامبوون، لە بەشی چاودێری چاودێری پڕۆژە بکات، کە ئەمە سکرێپتەکەیەتی بەشداری بکات
  8. ^ جگە لە بەکارھێنەران بە مافی بەڕێوەبەر، حەزم کرد ئەوەش باس بکەم لێرە کە مافێکی تایبەت لە پڕۆژەکە زیاد دەبێت ئەوانیش بەکارھێنەران بە مافی بارکەر بە ناونیشانی (ھەڵبژێردراو) ئەم بەکارھێنەرانە خاوەن ئەزمونن و دەزانن چیدەکەن لەپاڵ مافی بارکەرە ھەڵبژێردراویان بۆ زیاد دەکرێت کە دواتر TopIconێکی تایبەتی بۆ دروست دەکرێت، ئەمە ڕێگە دەدات بە کۆمەڵە گروپێکی شارەزای بەکارھێنەر کە چەن کارێک لە پڕۆژە بکەن کە بەکارھێنەری خاوەن ماف بەبێ ناونیشانی (ھەڵبژێردراو) ناتوانن، ئەوانیش ١، بەڕێوەبردنی بەشی تۆماربوون لەپاڵ بەڕێوەبەران، بەڕێوەبەردنی بەشی ئەندامان لە پاڵ بەڕێوەبەران، چەن مافێکی تریش کە ئێستا ناتوانم باسی بکەم چونکە پڕۆژەکە لە گەشەپێدان دایە و لەوانەیە چەن بەشێکی بەسوودی تری بۆ زیاد بێت و لەپاڵ بەڕێوەبەران لەم بەشانە بەشداری دەکەن

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


جێگیرکردنی بۆتی Dexbot لە تەواوی وتووێژەکان

سڵاو پێویستمان بەوەیە وتووێژەکان کە کۆن بوون لەناو وتارەکان ئەرشیڤ بکرێن بۆ ئەوەش بۆتی user:Dexbot بەکاردێنین لە سەرجەم وتارەکان تا وتووێژەکان ئەرشیڤ بکات ئەمە بۆ ئەوەیە

  1. وتووێژە کۆنەکان ئەرشیڤ بن و لەگەڵ نوێیەکان تێکەڵ نەبن
  2. زیندوو نەکردنەوەی ھەنێک وتووێژی کۆن.

پشتگیری

دژایەتی

  1. دژ – گەر مەبەست گشت پەڕەیەکی وتووێژە، ئەوا تەواو دژم. گەر پەڕەیەکیش، وتووێژی زۆری تێدا دەکرێت بەستەری پێ بدە تا بزانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

 لێدوان:  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری: ویکیپیدیا:ناوزڕاندن بۆ بوون بە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیا

حاڵەت:

 کرا—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو داوا دەکرێت ئەم پەڕەیە ببێت بە یەکێک لە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیا، بە کورتی باس لەوە دەکات ھەر ناوەڕۆکێکی نەشیاوت بینی بیسڕەوە.  زۆر سوپاس!

دژایەتی

لێدوانەکان

ئەم سیاسەتە پێویستی بە پشتگیری نییە چونکە لەگەڵ m:Universal_Code_of_Conduct یەکدەگرێتەوە و بەیەکەوە پەیوەستن، گەر لەماوەی چەن ڕۆژێک ھیچ دژایەتیەک نەبوو بەشێوەیەکی خۆگەرانە بە پشت بەستن بە Universal_Code_of_Conduct پەڕەکە پەسەند دەکرێت وەک سیاسەتێکی فەرمی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٥، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

عەیبی نییە. بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٦، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا دوای وەستان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و نەبوونی ھیچ دژایەتییەک ئەوا پەڕەکە وەک سیاسەتێکی فەرمی دیاریکرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٨، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.